‌ڕیاڵ مەدرید هەواڵی خۆشی بۆهات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپدایە، چونکە جگە لەوەی کە چەند یاریزانێکی گرنگی پێکانی هەیە، هاوکات ڕیزبەندی لالیگاشی بە دڵ نیە.

ئەو یاریزانانەی کە بەهۆی پێکانەوە دورکەوتونەتەوە بریتین لە کەریم بێنزیمە و خیسۆس فایخۆ و ماسیۆ کۆفاسیج ، هەروەها ئەوانەی بەم دواییەش دووچاری پێکانبوون بریتین لە مارسیلۆ و سیۆ هێرناندێز.

لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، ئەویش گەڕانەوەی کەریم بێنزیمەیە بۆ ڕاهێنانەکان دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەک دورکەوتەوە، هەروەها فایخۆش گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ یاری بە تۆم کردووە کە هەردوو یاریزان هەواڵی خۆشن بۆ زیدان و هاندەران.

ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ هەفتەی شەشەمی لالیگا دەکات کە ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس یاری دەکات.


PM:09:18:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2041 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری