‌ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ هێرشبەرێکی نوێ دەدات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵ بۆ کڕینی هێرشبەرێکی نوێ دەدات، بەهۆی ئەوەی کە مۆراتای لێ ڕۆیشتووە بەرەو یانەی چێڵسی.

ئیدوارۆ ئیندا، کە ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانییە لە پرۆگرامێکی تایبەتدا ئەوەی ئاشکراکرد کە زیدان هەوڵ بۆ کڕینی هێرشبەرێکی نوێ دەدات، چونکە دەزانێت کە رۆناڵدۆ تەمەنی بەرەو ٣١ ساڵ دەڕوات و بێنزیمەش بەرەو ٣٠ ساڵ.

ئەنتوان گریزمان، ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هێرشبەرێکی گونجاوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، چونکە زیدان بە دڵیەتی، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە بۆ ڕیاڵ مەدرید تا ڕادەیەک ئاسانە بۆ گواستنەوەی.


PM:04:45:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌