‌بەرشەلۆنە بەم شێوەیە داوای قەرەبوو لە نەیمار دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕۆژی سێشەممە سکاڵای لەسەر نەیمار دا سیلڤای یاریزانی پێشووی تۆمار کرد، کە ئەو یاریزانە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە بەیانەکەیدا کە لە تویتەریش دانراوە دەڵێت: سکاڵا دژی نەیمار تۆمارکراوە، چونکە وەکوو ئەوان دەڵێن ئەو یاریزانە ڕێزی لە گرێبەستەکەیه نەگرتووەو شکاندوویەتی.

لە سکاڵاکەی یانەی بەرشەلۆنەدا هاتووە، ئەو یانەیە داوا بڕی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لە نەیمار دەکات کە لە ڕابردوودا بەرشەلۆنە دابووی بە نەیمار لەبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

هەروەها ئەگەر نەیمار دوایخست لە سەدا ١٠ی دەچێتە سەر وادە دەبێتە ٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یۆرۆ.

یانەی بەرشەلۆنە داوا لە پاریس سانجێرمان دەکات ئەگەر ئەو یاریزانە ڕەتیکردەوە ئەو پارەیە بدات، ئەوان وەکوو یانە فەڕەنسییەکە بیدەن.

ئەم سکاڵایەیی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوە دێت، کە نەیمار لە لێدوانێکیدا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو وتی، ئیدارەی بەرشەلۆنە کەسانی گونجاوی تێدا نیەو ئەوە هۆکار بووە کە ڕۆیشتووە لەوێ.


AM:12:02:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2723 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌