‌زیدان دەیەوێت دوو گرێبەست ئەنجامبدات

وێستگە سپۆرت-


زینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی زیاتر بۆ پێکهاتەی تیپەکەی ئەنجامبدات پێش ئەوەی کە لە ٣١ی مانگدا گواستنەوەی هاوینە کۆتاییبێت.

زیدان ئێستا دڵخۆشە بەو یاریزانەی هەیەتی،وەکوو لە زۆرینەی لێدوانەکانیدا باسی دەکات.

زیدان کەمێک نیگەرانە لە ڤاران و خیسۆس فایخۆ چونکە ماوەیەکە پێکانیان زۆر بووە، هەروەها مۆراتا کە چۆتە چێڵسی، دەیەوێت یاریزانێکی گونجاو بۆ یەدەگی بێنزیمە بهێنێت.

زیدان دەیەوێت تاکوو ٣١ی ئەم مانگە، ئەگەر یاریزانی گونجاویان دەستکەوت، ئەوا بەرگریکار و هێرشبەریک بۆ ڕیزەکانیا بگوازنەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئێستا بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە.


PM:04:31:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌