‌ڤیدیۆ؛ چێڵسی یاری دێربی لەندەنی لە تۆتنهام بردەوە

وێستگە سپۆرت-


لە یاریەکانی خولی یانەکانی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی یاری لوتکەی لە تۆتنهام بردەوە کە ئەنجامەکەی ٢ بە ١ بوو.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی یانەکانیه ئینگلتەرا، تۆتنهام بەرامبەر بە چێڵسی یاریکرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢٤ دا مارکۆس ئەلۆنسۆ گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی کرد ، دواتر ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٨٢ دا میشی باچوای بە هەڵە گۆڵێکی بە سودی تۆتنهام کرد ، دواتر لە خولەکی ٨٨ دا مارکۆس ئەلۆنسۆ گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ چێڵسی کرد ، یارییەکەش بە ئەنجامی ٢ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە سودی چێڵسی کۆتاییهات و دێربی لەندەنی بردەوە.


Тоттенхэм - Челси от ФУТБОЛЬНЫЕ ОБЗОРЫ на Rutube.


PM:07:55:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 899 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌