وەزارەتی تەندروستی هەرێم: کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:

داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەم لینکەوە.  

وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق: لە مانگى رەمەزاندا رێگە بە هاوردەى چەند بەروبوومێک دەدەین
ئەوەش لەکاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوای لە هاوڵاتیان کردووە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.


PM:01:47:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 7236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو