هه‌واڵگری‌ عێراق له‌ئه‌گه‌ری‌ هێرشێكی‌ گه‌وره‌ بۆ سه‌ر كه‌ركوك هۆشداری‌ ده‌دات




وێستگه‌ نیوز-
هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەخرێنە ئامادەباشیی تەواوەتی و بەپێی نووسراوێکی دەزگای هەواڵگریش ئەگەری هێرشکردنە سەر کەرکووک و ژمارەیەک کردەی خۆکوژی بۆ سەر چەند دامەزراوەیەک لەو شارە هەیە کە لەلایەن 14 خۆکوژەوە ئەنجام دەدرێن.
 
هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک لە شەوی رابردووەوە خراونەتە ئامادەباشیی تەواوەتییەوە، سەرەتا لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە بانگەوازێک بڵاوکرایەوە، کە لە کاژێر 09:00ـی شەوەوە قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو کاژێر 05:00ـی بەرەبەیان جێبەجێ دەکرێت.
 
كةنالَى ئاسمانى رِووداو بلآويكردةوة، فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان لە کەرکووک کراوە بکەونە (ئینزاری ج) کە واتای ئامادەباشی تەواوەتییە بۆ هەر ئەگەرێک کە رەنگە رووبەڕووی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری ئەو ناوچەیە ببێتەوە کە لەژێر بەرپرسیاریێتی ئەمنی ئەواندایە.
 
نووسراوێکیش لە دەزگای هەواڵگرییەوە ئاراستەی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کراوە، بەپێی ئەو نووسراوە ئەگەری ئەوە هەیە چەند ناوچەیەک لە کەرکووک بکرێنە ئامانج، لەوانە دادگەی کەرکووک، زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکووک، کە نزیکەی هەزار زیندانی تێدایە، بەشێکی زۆری زیندانییەکانیش ئەندامانی داعشن.
 
ئەو نووسراوەی لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لە دوو هەوڵی خۆکوژی بۆ سەر هەردوو دادگەی کەرکووک و زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکووک دەدرێت، باس لەوەش دەکرێت کە سەرەتا هەوڵەکان لە رێگەی بارهەڵگرەوە کە بلۆکیان بارکردووە هێرش دەکەنە سەر دادگەی کەرکووک و زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکووک کە لەنێو فڕۆکەخانەی کەرکووکە و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک سنووریان بەیەوەکەوەیە.
 
هەروەها لە نووسراوەکە ئاماژە بەوە دراوە کە 14 کەس هێرشە خۆکوژییەکە ئەنجام دەدەن، ئەگەر ئەوە هەیە پێش هێرشەکان سەنتەری شاری کەرکووک لە باشوورەوە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە بۆمبباران بکرێت.
 
رووداو لە رێگەی سەرچاوەیەوەکە ئەوەی بۆ پشتڕاستبووەتەوە کە، هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشیی تەواوەتییەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەزگای هەواڵگری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە کە ئەگەرێکی لەو جۆرە هەبێت و هێرش بکرێتە سەر شاری کەرکووک.
 
تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە ئامادەباشیدان، بەڵام لەنێو بنکە و بارەگاکانی خۆیان و لەنێو شاریش، لە چەند شوێنێک بازگە دانراوە رێکارەکان تووندکراونەتەوە، هاتنە نێو کەرکووک بە زەحمەت بووە، ئەوانەی دێنە نێو کەرکووک داوای ناسنامەیان لێدەکرێت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و پشکنینیش بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرێت.
 
هاوکات دوێنی دووشەممە دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە گوایە چەکدارانی داعش لە ناوچەی بانی مەقان و نزیک چەمچەماڵ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک بوونەتەوە و دەستیان بە جموجووڵ کردووە، بەڵام قایمقامی چەمچەماڵ رەتیدەکاتەوە و بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا نە هێزی پێشمەرگە و نە دەزگا ئەمنییەکان و نە موختاری گوندەکان شتێکی لەو شێوەیەیان تێبینی نەکردووە.


PM:12:49:06/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت