پێشنیازى نوێ بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عیراقى ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشنیازده‌كات، بۆئه‌وه‌ی به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به‌ 120 هه‌زار دینارى عیراقى، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ 45 دۆلاره‌وه‌ بۆ 52 دۆلار به‌رزبكرێته‌وه‌. 

ئه‌نعام خوزاعی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى سائرون له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ڵێت،" به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بۆهه‌زار و 450 بوه‌‌ته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی 10 ترلیۆن دینار بۆ بودجه‌ی وڵات زیادبكرێت".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بودجه‌دا بۆ نرخی 52 دۆلار له‌ بری 45  دۆلار ده‌بێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی 10 ترلیۆن دینار بۆ بودجه‌ زیاد بكرێت.

راشیگه‌یاند، كازمی وتیشی، "به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بودجه‌دا بۆ بۆ نرخی 52 دۆلار له‌ بری 45 دۆلار ده‌بێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی 10 ترلیۆن دینار بۆ بودجه‌ زیاد بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به ‌دینارى عیراقى به‌رزبكرێته‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قوتی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ژار و چینی مامناوه‌ند دروستبكرێت".

19ی كانونی یه‌كه‌می 2021 بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی داده‌به‌زێنن و به‌های 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار دینار به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، ئه‌و بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.


PM:06:44:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 15232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت