وه‌زیری ناوخۆی عیراق گه‌یشته‌ كه‌ركوك

‌وەزیری ناوخۆی عیراق لە کەرکوک

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ و جموجووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش، وه‌زیری ناوخۆی عیراق به‌ یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد.


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوةته‌وه‌ كه‌ عوسمان غانم، وه‌زیری ناوخۆی عیراق به‌ یاوه‌ری شاندێكی ئه‌منی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كردووه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردوةته‌وه‌ كه‌ ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ دانانی پلانی تۆكمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌ باشووری پارێزگای كه‌ركوك.

سەردانی وەزیری ناوخۆی عیراق بۆ کەرکوک لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە جموجووڵەکانی داعش لە سنووری پارێزگاکە زیادی کردووەتەوەو ناو بەناو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنیەکان.


AM:11:53:15/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت