کەشناسی دهۆک زانیاری لە بارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دەدات


وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوهەرزی
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچە سنووریەکان نێوان عیراق و سوریای ھەژاندووە و پارێزگای دهۆکیشی گرتووەتەوە.


ئومێد مەعسوم مایی، بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزە لە پارێگای دھۆک بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "کاتژمێر  2:17 بە کاتی کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی5.1 پلە بە پێوەری رێختەر شاری دھۆک ھەژاند.

وتیشی: "سەرچاوەی بومەلەرزەکە سنووری نێوان عیراق و سوریا بووە نزیکەی 173 کیلۆمەتر دووری سەنتەری پارێزگای دھۆک بووە".

ئاماژە بەوەشکرد: "بومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلومەتر بووە".


PM:03:58:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت