6 ساڵە ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لەشارەزوور تەواو نەکراون

‌ئەو پڕۆژەی 12 باڵەخانەیە پێکدێت لە 84 یەکەی نیشتەجێ بوون

وێستگەنیوز- کامەران کەریم

ماوەی نزیکەی 6 ساڵە لەسنوری قەزای شارەزوور ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون درووستکراون، بەڵام تائێستا تەواو نەکراون و ئەوەش بوەتە جێگای گلەیی هاوڵاتیان، قائیمقامی قەزای شارەزووریش ڕایدەگەیەنێت، چەندینجار داوایانکردووە کەئەو یەکەی نیشتەجێبونانە تەواو بکرێن.

هێمن عەلی، هاوڵاتیەکی دانیشتوی شارەزوورە و بەشداریبووی پڕۆژەکەیە ئەو بەوێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، سەرەتا کە دەستکرا بەو پرۆژەیە خەڵک زۆر دڵخۆش بوون وکارێکی جوان بوو، چونکە لێرە هاوڵاتی زۆری هەیە کرێچی وکەم دەرامەتن و بەتەواوبونی ئەو پرۆژەیە خزمەتێکی زۆری ئەو توێژەی دەکرد.

باسی لەوەشکرد، بەداخەوە پرۆژەکە بەناتەواوی ماوەتەوە و زیانێکی زۆریشی بەرکەوتوە، ئومێدەوارن حکومەت هەرگرنگی بە شارەکان نەدات پرۆژەی لەم شێوەیە لەدەرەوەی شارەکانیش جێبەجێ بکات.

پەیوەست بەم بابەتەش ڕزگار غەفور  قایمقامی قەزای شارەزوور بەوێستگەنیوز- ی ڕاگەیاند ، ئەو پرۆژەی نیشتەجێبونە پێش دەستبەکاربونی من تەواو بوون لەساڵی 2015 کە  12 باڵەخانەیە پێکدێت لە 84 یەکەی نیشتەجێ بوون کاتی خۆی کۆمپانیای جێبەجێ کار رادەستی حکومەتی کردووەتەوە، هەندێک خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی مابوو بۆی نەکراو دواتر قەیرانی دارایی بەدوایدا هات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندینجار داوایان لەسەرو خۆیانکردووە بۆتەواو کردنی ئەو یەکەی نیشتەجێ بونانە، لەکۆتای مانگی 10 ی ساڵی 2020  لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران و پاڕێزگای سلێمانی داوایان لێکراوە پڕۆژەیەکی کەتەواو نەکراو بنێرن بۆیان و ئێمەش پرۆژەی ئەو یەکەنیشتەجێ بونانە و یەک دوو پڕۆژەی دیکەمان ناردووە، بۆیە لەئێستادا چاوەڕوانی وەڵامین .


AM:09:26:26/01/2021
















ئه‌م بابه‌ته 3332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت