پشكی هه‌رێم له پارێزگای به‌غدا زیاتره
وێستگه نیوز-سروه ئه‌حمه‌د
به‌پێی خشته‌ی پرۆژه یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم دیاریكراوه زیاتره له ئه‌و پشكه‌ی بۆ پارێزگای به‌غدا دیاریكراوه، له كاتێكدا ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای به‌غدا زیاتره له ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم.
دوای ئه‌وه‌ی خشته‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی2021، بلاَو كرایه‌وه له سۆشیال میدیا و ئه‌مرۆش په‌رله‌مانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه بودجه‌ی عیراق ده‌كات، سه‌ره‌ڕای تێبینی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه. به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بلاَو كراوه‌ته‌وه له خشته‌كه‌دا پشكی هه‌موو پارێزگاكانی عیراق له چه‌ند خاڵێكدا رونكراوه‌ته‌وه به‌بێ دیاریكردنی پشكی پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌باره‌ت دیارینه‌كردنی پشكی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌و خشته‌یه هیچ لایه‌نێك ڕونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه نازانرێت ئایا ئه‌و خشته‌یه هه‌مان خشته‌یه كه ده‌چێته په‌رله‌مان یاخود جیاوازتره.
له‌و باره‌یه‌وه پێشتر جه‌مال شكور، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پشكی كه‌ركوك به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و پشكه‌ی داده‌نرێت بۆ پارێزگاكه گونجاو بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك شارێكی وێرانه‌یه به تایبه‌تی له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه چه‌ند ساڵێكه به‌ره‌و دوا رۆشتوه ده‌بێت یه‌كێك بێت له‌و پارێزگایانه‌ی كه پشكێكی باشی بۆ دابنرێت به‌پێی مافی خۆی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌نگه ئه‌و خشته هه‌ڵه‌ی تیادا بێت كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێگومان ئێمه له په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین و ده‌شبێت پشكی كه‌ركوك تیادا بێت.
له كاتێكدا به پێی خشته‌كه ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق به هه‌رێمیشه‌وه پیكدێت له (41 ملیۆن وسه‌د و 90 هه‌زار و 700)، به‌رزترین ڕێژه‌ی دانیشتوانیش هی پارێزگای به‌غدایه21%، نزمترینیش هی پارێزگای موسه‌نایه2%.
هاوكات ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای به‌غدا 1.5نیوی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه، به‌لاَم بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021دا، 3.71 جار زیاتره له پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای به‌غدا.
بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگای به‌غدا پێكدێت له 3 ترلیۆن و 743 ملیار و 941 ملیۆن و 753 هه‌زار دیناری عیراقی ، له كاتێكدا بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراوی هه‌رێم پێكدێت له 13 ترلیۆن و 904 ملیار و 12هه‌زارو 452 یناری عیراقی.
بەغدا گەورەترین شاری عیراقە و پایتەختی سیاسی حوکمەتی فیدراڵییه. بۆ دەوڵەت بایەخی پایتەخت هەمیشە لە شارەکانی تر زیاترە، وابڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021، ئه‌نجامبدا، پێشتر په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه بۆ تێپه‌ڕبونی پرۆژه یاساكه په‌رله‌مان پێویستی به ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه.
PM:03:16:09/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت