وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: زیاتر لە 56 هه‌زار ده‌رچوو له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پلانی وەرگرتن بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان بریتیە لە 56 هەزار و 804 کورسی خوێندن.
د. خەتاب ئەحمەد شێخانی، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ، 56 هه‌زار و 804 كورسی خوێندن ته‌رخانكراون، یه‌كه‌مجاره بگاته ئه‌و ژماره‌یه.
له ده‌رچوانی ئه‌مساڵ 54 هه‌زارو 296 كه‌س فۆڕمی وه‌رگرتنیان پڕكردوه‌ته‌وه و ده‌رچوانی ساڵانی رابردووش پێنج هه‌زار و 303 كه‌س بوون كه ته‌نها ده‌توانن له خوێندنی ئێواران و پاراڵێل بخوێنن.
د. خه‌تا شێخانی، وتیشی: "له ده‌رچوانی ئه‌مساڵ 47 هه‌زار و 178 وه‌رگیراون، كه ده‌گاته رێژه‌ی له‌سه‌دا 87ی رێژه‌ی ده‌رچووان، حه‌وت هه‌زار و 118 خوێندكار وه‌رنه‌گیراون".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "سه‌دا 65 له خوێندنی گشتی وه‌رگیراون، سه‌دا 17 پاراڵێڵ و 18 له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون".
به‌رپرسه‌كه‌ی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: "ئەمساڵ دەتوانن 100%ی پێشکەشکاران وەربگرن، ئەوەش دوای تانە لێدان و دووبارە پێشکەشکردنەوە چونکە نزیکەی هه‌شت هەزار کورسی بەتاڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان ماوە".
له باره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه یان
ئه‌نجامه‌كه‌یان به دڵ نییه، رایگه‌یاند:
خوێندكاران ده‌توانن تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سکاڵا تۆمار بكه‌ن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11ی تەمموزی 2020 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەستیانپێکرد و لە 8ی ئابدا کۆتای‌یان پێهات.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار خوێندكاری پۆلی 12ی ئامادەیی، مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکانیان هەبوو.
PM:12:25:01/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت