زاخۆ.. مێرمنداڵێک لە رووباری خابیردا خنکا

‌ساتی دەرهێنانەوەی تەرمی مێرمنداڵەکە

وێستگە نیوز ـ

پێشنیوەرووی ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2020، مێرمنداڵێک لە رووباری خابیر لە قەزا زاخۆ سەر بە پارێزگای دھۆک خنکا و تیمەکانی بەرگریشارستانی توانین تەرمەکەی دەربێنن.


مقەده‌م بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگریشارستانی لە پارێزگای دھۆک بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکران لەسەر رووداوێکی خنکان لە سەر رووباری خابیر لە قەزا زاخۆ".

وتیشی: "دوای گەیشتی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە دیاربوو مێردمنداڵێک بەناوی (ع - خ - ع ) تەمەن 15 لە رووباری خابیردا خنکاوە".

ئاماژە بەوەشکرد:"لە ماوەیەکی کەمدا تیمەکانمان توانین تەرمی ئەو مێردمنداڵە دەربهێنن و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کرا لە قەزای زاخۆ".


PM:12:21:24/10/2020








ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو