دابان محه‌مه‌د: له باره‌ی قاچاخچێتی باشماخه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌یه نه‌وتراوه
دابان محه‌مه‌د
وێستگه نیوز ـ
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، له خاڵی سنووری باشماخ دوو مریشكت پێبێت دانه‌یه‌كت لێده‌سه‌نن، راشیده‌گه‌یه‌نێت، زۆر شت هه‌یه له باره‌ی باشماخه‌وه نه‌وتراوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، دوێنێ لیوا مەریوان بەرپرسی كۆمەڵگای باشماخ ئەنجومەنی بارھەڵگرەكانی بانگكردوەو پێی وتوون بە كاتیبەكان بڵێن: سبەینێ بۆ باری گومرگی كەس نەیەت. واتە: ئەوانەی بەڕەسمی كاڵا دێنن و پشكنیان بۆ دەكرێت، نابێت داخڵ بكرێن!!
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەكردووە "لە بەرامبەردا نزیكەی 400 بارھەڵگری تەنسیق (قاچاخ) بەبێ گومرگ و پشكنین داخڵ دەكرێن!! و دەرگای بارھەڵگران نەكرایەوە چی تێدایە!!، لەگەڵ نزیكەی 1700 تانكەری سوتەمەنی!! كە دەبێت داخڵ بێت".
ناوبراو روونیكردوه‌تەوە، "ئەمە ھەنگاوێكە بۆ ئەوەی كەس گومرگ نەدات، ھەموو بارێك بە قاچاخ و بەنرخێكی كەم و بەبێ پشكنین و گومرگ و وەستان، لە نووسینگەی قاچاخیەكانی بەرپرسانەوە ژمارەی ئۆتۆمبیلەكە بدرێتە ھێزە ئەمنیەكانی خاڵە سنوریەكان و بازگەكان بەبێ وەستان داخڵ بكرێت، ئەم دۆسیەم گەیاندوەتە بەرپرسانی حكومەت، بڕیارە سبەی چارەسەر بكرێت، ئەگەر نەكرا ھەرچی لە توانامدا بێت دەیكەم".
له‌دوای پۆسته‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ماوه‌ی زیاترله سێ هه‌فته‌یه سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی باشماخ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی بارهه‌ڵگرنه‌كان نه‌كردوه و ئاگاداری هیچ بڕیارێكیش نین كه له‌دیوی ئێرانه‌وه ده‌ركرابێت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ راشیگه‌یاندوه كه لەدادگای پێنجوێن سکاڵای یاسایی لەسەر عه‌لی حه‌مەساڵح تۆماردەکەن "لەسەر ئەو بوختانە شاخدارەی بۆ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی کردووە".
لای خۆیه‌وه دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی، وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە راگرتوە، راشکاوانە پێیان وتون "قاچاخی کۆنترۆڵ ناکەن رێگەیەکمان پیشان بەن کاری قاچاخی کۆنترۆڵ بکەین"، دابان ئه‌وه‌شی وتووه، لە قاچاخی زیاتر لە باشماخ سەرانە وەرگرتن ھەیە، دوو مریشکت پێبێت دانەیەکیان لێ وەرگرتویت، بار ھەیە ئاسانکاری بۆ کراوە و لە ئێرانیش گومرگی ناکەن چ جای ھەرێم! ده‌شڵێت: "مانگی رابردووش، ھەموو بەڵگەکانمان بەوردی لەسەر دەروازەکان داوە بە داواکاری گشتی".
به وته‌ی دابان محه‌مه‌د، قسەکانی عەلی حەمە ساڵح لەسەر دەروازەکان و بەتایبەت دەروازەی باشماخ دەقیق و راستن، "کەمی وتوە و زۆری نەوتراو ھەیە، بێتە سەر وتن لەشکرێک خەڵکی بەرپرس، سومعەی خۆیی و حزب و پێگەی حزبی و بنەماڵە و عەشیرەتەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بێگومان لەکاتی ئیجرائات نەکردنی پێویست، ئەوەشی نەوتراوە دەیڵێین"، دابان محه‌مه‌د وای نووسیوه.
AM:10:38:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت