په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: حكومه‌ت شه‌فاف نییه‌ بۆیه‌ مووچه‌ی پێنادرێت

‌عومەر گوڵپی

وێستگه‌ نیوز ـ
عومه‌ر گوڵپی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئیرادەی رێككەوتنی هەبێت لەگەڵ بەغدا و شەفاف بێت لەداهاتەكانی، دەتوانێت 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات.


عومەر گوڵپی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: حكومەتی هەرێم ئیرادەی رێككەوتنی نییە لەگەڵ بەغدا و تائێستا ئەو داهاتانەی كە هەیە شەفاف نیین بۆیە ناتوانێت مووچە لەكاتی خۆیدا بدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كابینە یەك لەدوای یەكەكان لە ماوەی 10ساڵی رابردوودا لەهەرێمی كوردستان هاوڵاتیانیان دووچاری ئەم كێشانەكردووە هەربۆیە ئێستاكاتی ئەوە هاتووە گۆرانكاری راستەقینە ئەنجامبدرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە شەفافیەت لەداهاتی خاڵە سنوریەكانیشدا نییە ئەگەر ئەو داهاتانە بگەرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەتوانرێت لەكاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.

وتیشی: "ناكرێت هەركات باس لە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  دەكرێت راستەوخۆ بەغدا و حكومەتی عیراق تۆمەتبار بكرێت".


AM:09:06:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو