هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ: روداوێكی پێكدادانی ئۆتۆمبیل گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
لەسەر ڕێگای سەرەکیی کرکوک - چەمچەماڵ ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و لەسەر ڕێگای سەرەکیی کرکوک- چەمچەماڵ ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویدا‌و 5 ھاولاتی بریندار بوون و شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كانیش گیانی لەدەسداوە كه بەرەگەز ( عەرەبە).
هاتوچۆ چه‌مچه‌ماڵ رونیكردوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێلی گلایزەر و لاندکرۆز لەکەرکوکەوە بە ئاراستەی چەمچەماڵ هاتوون، پاشان لە یەکیان داوە و ئۆتۆمبیلی گلایزەر پەریوەتە سایدی بەرامبەر خۆی بە ئۆتۆمبیلێکی مستەربۆشی باردا کێشاوە.
PM:11:56:09/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت