سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین رایگەیاند، سبەی یەکشەممەی دەوامی فەرمی لەسەرجەم یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بەرەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و رێکاری خۆپارێزی دەستپێدەکاتەوە.
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەنەوە سبەی یەکشەممە 12ی تەمموز لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەش هاتوە، پێویستە هەموو فەرمانگەکان بە گرتنەبەری ڕێوو شوێنە خۆپارێزییەکان و پابەندبوون بەڕێنماییەکانەوە، کە لە گشتاندنەکانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستییدا هاتوون دەوامیان دەست پێبکەنەوە.
PM:09:43:11/07/2020
ئهم بابهته 2040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت