لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەوڵدان بۆ رێگری هاتنی دەروێشەكان بۆ سلێمانی


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری سلێمانی لەهەوڵدان بۆ ئەوەی دەروێش و موریدەكانی شێخ محەمەدی كەسنەزانی داخڵی نێو شاری سلێمانی نەبن بۆ پاراستنی زیاتری خەڵك لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەمەبەستی پێشوازیكردن لەتەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، بەهەزاران دەروێش لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ پشكنینی كۆرۆنا هاتنە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری سلێمانی لەهەوڵدان تا رێگە بگرن لەهاتنی ئەو كەسانە بۆ نێو شاری سلێمانی تا خەڵك لەڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراو بن، یان ئەگەریش بێن نەهێڵن تێكەڵی هیچ كەسێك ببن.

بڕیارە نیوەڕۆی سبەینێ تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و دواتر بەخاك بسپێردرێت، سەرچاوەیەك لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نزیكەی پێنج هەزار دەروێش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە لەسنوری باشماخەوە هاتوونەتە ناو قەزای پێنجوێن بەبێ پشكنین داخڵ بوون، لەدیوی ئێران تەقەیان لێكرا و برینداریشیان هەیە، بنەماڵەی شێخ محەمەد كەسنەزانیش كەسیان نەهاتوون بۆ پێشوازییان، بەڵكو ئەو دەروێشانە بەشێوەی سەربەخۆ هاتوون.


PM:05:01:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت