سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

‌لەشكر حەمید

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووە و ئێستا لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، دوێنێ ئەنجامەكەی وەرگرتۆتەوە كە تووشبووی كۆرۆنایە و ئێستا لەماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

پێشتر ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەم هەفتەیە هەردوكیان چاكبوونەوە.


PM:06:05:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت