ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنا لەسلێمانی ئاشكرابوو
شاری سلێمانی
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەشاری سلێمانی ئاشكراكرد كە تائێستا 832 كەس چاكبوونەتەوە.
لەڕۆژی 13ی ئایار و راگەیاندنەوەی یەكەمین تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی تا ئەمڕۆ كەمتر ژمارەی چاكبووان لەشاری سلێمانی ئاشكرا دەكرا و لەبەرامبەریشدا رۆژانە ئاماری هەڵكشانی تووشبووان بڵاودەكرایەوە ئەوەش بووە جێی پرسیار بۆچی ژمارەی چاكبووان بڵاوناكرێنەوە.
ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوەكەیان ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنایان لەشاری سلێمانی بڵاوكردۆتەوە كە ٨٣٢ كەسن و لە 24 كاتژمێری رابردووشدا ٣٤ توشبوو چاكبوونەتەوە.
PM:09:05:30/06/2020
ئهم بابهته 3784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت