تەندروستی جیهانی: هێشتا دۆخی كۆرۆنا لەكوردستان لەمەترسیدایە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، هێشتا دۆخی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەمەترسیدایە و دەبێت خۆپارێزی بەردەوام بێت.

د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، راستە لەدوو رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان كەمترن، بەڵام رەنگە پشكنین كەمتر كرابن، بۆیە هێشتا دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیش لەمەترسیدایە و راستە خۆپارێزی بەردەوامە، بەڵام لەهەندێك شوێن هێشتا ئەو خۆپارێزییە وەك پێویست نییە و تێكەڵاوبوون زۆرە.

ناوبراو روونیكردەوە، بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ كوردستان پێویستی بەمانگێكی تەواو هەیە، چونكە هەفتەیەك یان چوار تا پێنج رۆژ سوودی نییە، چونكە پێشگیریكردن بۆ ڤایرۆسەكە 14 رۆژە و ئەگەر بەزانستییانەش بیری لێبكرێتەوە پێویستە مانگێكە بەو مەرجەی كەس نەیەتە دەرەوە، بەڵام دۆخی كوردستان لەو رووەوە لایەنی ئابوری رێگرە.



PM:08:34:30/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو