دوو تووشبووی كۆرۆنا له رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
دوو تووشبووی تری كۆرۆنا له رانیه‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا، كه ئافره‌تێكی 55 ساڵ و پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵن.
ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا كە تایبەتە بە نەخۆشیە گوازراوەكان لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2020، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیان گیانی لەدەستدا‌وە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەو کۆچکردووە ئافرەتێكی تەمەن 55 ساڵە و 10 رۆژە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و پێشتریش نەخۆشیی درێژخایەنی نەبوو".
لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمە چوارەمین كەسە كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدات. بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی هەڵەبجە تا ئێستا 145 كەس لە‌و پارێزگایە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی حوزه‌یران، پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ له رانییه به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
به‌مه‌ش تائێستا پێنج كەس لە دەڤەری راپەڕین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا‌وە و 168 كەس لە‌و دەڤەرە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، لە‌و ژمارەیەش 18 كەسیان بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزا و 533 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە‌و ژمارەیە هەزار و 634 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 181 تووشبوویش گیانیان لەدەستدا‌وە.
هــ. ر
AM:10:13:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت