سلێمانی.. پێنج كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانیان له ده‌ستدا كه هه‌ر پێنجیان پیاون و دوانیان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان 38 ساڵه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ته‌ندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنج هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیان له ده‌ستداوه كه ھەر پێنج قوربانییەکە پیاون و یەکێکیان خەڵکی سلێمانیە ئەوانی دیکە خەڵکی قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانین، هەروەها دوان لەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 38 ساڵە و ئەوانەی دیکەش تەمەنیان 40، 55 و 70 ساڵن.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند جارێک هۆشداریی داوە کە کۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە و داواش دەکات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
لای خۆیەوە د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 67%ی تووشبووان و حاڵه‌ته‌کانی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له پارێزگای سلێمانین.
به‌پێی دواین ئاماره‌كان تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 539 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 358 توشبو چاکبونەتەوە و 103 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە.
PM:01:46:21/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت