تەندروستی هەرێم زۆرترین ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆماردەکات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 266 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و نۆ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێمی کوردستان گەیشتە سێ هەزار و 539 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 266 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە: هەولێر 19 توشبوو، سلێمانی 196 توشبوو، گەرمیان 38 توشبوو، راپەڕین 4 توشبوو، هەڵەبجە  7 توشبوو و لە دهۆکیش دو توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

باس لەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا 39 کەس چاکبوونەتەوە و بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە، هەولێر 23 کەس، گەرمیان 4 کەس و لە دهۆکیش 12 توشبوو چاکبوونەتەوە.

لەبارەی ئاماری گیان لەدەستدانیش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا نۆ توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە پێنج توشبوویان لە سلێمانی، لە هەر یەک لە گەرمیان، راپەڕین، هەولێر و هەڵەبجەش توشبویەک گیانی لەدەستداوە.

تا ئەمڕۆ شەممە لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 539  کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش هەزار و  358 توشبو چاکبونەتەوە و 98 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:11:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت