توركیا ده‌ستی به بۆردومانی چیای خواكوڕك كرد
وێستگه نیوزـ
فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا ئه‌مشه‌و هه‌ینی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گوندی پەرەخێ-ی سەربە ناوچەی دەرکار لە سنوری زاخۆ كرد و وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاش رایگه‌یاند كه بۆردومانی چیای خواكوڕك ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گوندی پەرەخێ-ی سەربە ناوچەی دەرکار لە سنوری زاخۆ كرد و بۆردومانەکەش بەردەوامە و ھێشتا زیانەکان نەزانراوە.
هاوكات وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەکانیان بۆردومانی خواکوڕک دەکەن. وەزیری بەرگریی تورکیاش سەربازەکانی لە سنورەکانی عێراق و تورکیا به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه هەزاران سەربازیان لە چیاکانن "بۆ راوەدوونانی گەریلاکانی پەکەکە و واز ناهێنن تا نەچنە ناو بنكه‌كانیان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له توركیا كرد رێز له سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێم بگرێت و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردن و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیانی كوردی كرد، ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه و به هه‌ر هۆكارێك بێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی تورکیا لە سنوری شیلادزێ و کانی ماسی بڵاوكرده‌وه كه پێنج هاوڵاتیی كورد به‌هۆیه‌وه گیانیانلەدەستدا و ته‌بێژی حكومه‌ت ئیدانه‌ی ئەو هێرشانەی كردوه، داواشی لە تورکیا كرد رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بگرێت.
PM:11:11:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت