ته‌رمی دادوه‌رێكی هه‌ڵاتووی ئێران له رۆمانیا دۆزرایه‌وه
غوڵام ره‌زا مه‌نسوری
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی رۆمانیا ته‌رمی غوڵام ره‌زا مه‌نسوری، دادوه‌ری هه‌ڵاتووی ئێرانیان له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌ی دۆزییه‌وه.
رادیۆ فه‌ردا كه بڵندگۆیه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانه، له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد كه پۆلیسی رۆمانیا ته‌رمی مه‌نسوری له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێله‌كه‌ی له شاری بوخارستی پایته‌ختی رۆمانیا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تائێستا نازانرێت ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئێران كوژراوه یان خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، ئاشكراشیكردوه كه مه‌نسوری ته‌مه‌نی 66 ساڵه و ساڵی رابردوو له ئێران هه‌ڵاتووه.
غولام مه‌نسوری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی 500 هه‌زار یۆرۆی وه‌ك به‌رتیل له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دادوه‌ری وه‌رگرتووه.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دادوه‌ره هه‌ڵاتووه‌ش، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی كوژرانی غوڵام ڕەزا مەنسوری پشت ڕاستكردەوە.
PM:07:49:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت