وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 31 كه‌سی دیكه له شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 31 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان 18 پیاو و 10 ئافرەت و سێ منداڵن، 12 لە توشبوەکان نیشانەیان ھەیە و توشوانی تر بەرکەوتەن لەگەڵ توشبوانی پێشوو، ده‌شڵێت كه توشبوه‌كان دانیشوی ئه‌م ناوچانه‌ی سلێمانین: دوو توشبوو دانیشتوی عەربەت، یەك توشبوو دانیشتوی قەزای سەید سادق، توشبوانی تر دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.
به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا گەيشتوەتە هەزار و 698 کەس لەو ژمارەیەش، 547 کەس چاکبونەتەوە.
PM:10:15:10/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه