ئاژانسی سانای سوریا: ئه‌مریكا داعشه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ عیراق ده‌گوازێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئاژانسی فه‌رمیی سانا-ی سوریا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌ی كار بۆ گواستنه‌وه‌ی داعشه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆ عیراق ده‌كه‌ن.

ئاژانسی ناوبراو له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی بڵاویكردوته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش، كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌، بۆ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیان له‌ عیراق بگوازنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی سانا ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2020، شه‌ش ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ عیراقه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سوریا و به‌ره‌و گرتوخانه‌یه‌ك له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری شه‌دادی رۆیشتون و دواتر به‌ره‌و عیراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی كردوه‌ ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عیراق به‌رن، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ ده‌كات، به‌ڵكو له‌ 27ی مانگی نیسانی رابردوشدا ژماره‌یه‌ك داعشی له‌ حه‌سه‌كه‌وه‌ بۆ عیراق گواستوه‌ته‌وه‌.


PM:10:10:04/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت