وته‌بێژی حكومه‌ت هەواڵێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەتدەکاتەوە
د. جووتیار عادل
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، لە پەیجێكی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوەتەوەو به مافی خۆی ده‌زانێت سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.
د. جووتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لە پەیجێكی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نزم نەفسییەوە ھەوڵی بەلارێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكەین بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و وتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێدوانێك به‌ناوی جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه رایگه‌یاندووه: "ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەینە رێككەوتن ئەوا دەتوانین مانگانە بڕی 200 سەد هەزار دینار وەك مووچە بدەینە فەرمانبەران".
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش مووچه‌خۆرانی نیگه‌ران كردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، سبه‌ینێ دووشه‌ممه 4ی ئایار، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
PM:02:20:03/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 8156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت