داعش هێرشێكی فراوانی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه نیوز ـ
چه‌كدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین و 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 2ی ئایاری 2020، دەیان چەکداری داعش، لە چەند بەرەیەکەوە هێرشییان کردە سەر ناوچەکانی، سامەرا، مکێشیفە، ئیسحاقی، جەزیرە سامەرا، جەلام، شارۆچکەی بەلەد، نەهر رەساسی، سور سناش و جەزیرە ئیسحاقی، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، بەگوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا 10 چەکداری حەشدی شەعبی و هۆزەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
نۆ لە کوژراوەکان، سەربە هۆزی ئال بوو عیسا بوون و یەکێکیشییان چەکداری گرووپی سەریا سەلام و خەڵکی بەسرە بووە.
هه‌روه‌ك باس له كوژرانی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدراڵی عیراقیش ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:10:02:02/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت