14 گۆڕستانی ئیسپانیا پڕ بوون و شوێن بۆ مردوانی كۆرۆنا نه‌ماوه
وێستگه نیوزـ
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له ئیسپانیا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی جدییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌ویش نه‌بوونی شوێنه بۆ شاردنه‌وه‌ی مردوانی كۆرۆنا.
له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، 14 گۆڕستان هه‌یه و به‌رپرسانی پایته‌خت رایانگه‌یاندووه كه هه‌موو گۆڕستانه‌كه پڕ بوون و چیتر شوێن نه‌ماوه قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ بشاردێته‌وه.
ئیسپانیا له‌دوای ئه‌مریكا و ئیتالیا، سێیه‌م وڵاتی جیهانه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین زیانی گیانیی لێداوه و ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 585 كه‌س له‌و وڵاته گیانیانله‌ده‌ستداوه و نیوه‌ی قوربانییه‌كانیش له مه‌دریدی پایته‌خت بوون.
له ئیسپانیا 22 هه‌زار و 745 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 191 هه‌زار و 726ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:09:35:18/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت