ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه 14 كه‌سی دیكه له شاری هه‌ولێر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زۆربه‌یان به‌ركه‌وتوی دوو پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزانی ئه‌و شاره بوون.
له دەرەنجامێكی نوێ‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 14 توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنالالە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكرد كه له‌و ژماره‌یه 9 ئافرەت و 4 پیاو و منداڵێكە لە گەرەکەکانی (سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) و زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
به توشبونی ئه‌م 14 كه‌سه، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 303 کەس زیادی كردوه و لەو ژمارەیەش 114 توشبوو چاکبونەتەوە.
AM:10:52:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه