هێمن مامه‌ندی رۆژنامه‌نووس به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا

‌هێمن مامەند

وێستگه‌ نیوز ـ
هێمن مامەندی رۆژنامەنوس دوای دەستبەسەرکردنی لە هەولێر بۆ ماوەی‌ 11 رۆژ ئەمڕۆ یەکشەممە بە کەفالەت ئازادکرا.

گۆران دیبەگەیی، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی هێمن مامەند رایگەیاند، دوای 11 رۆژ و بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دیناری عیراقی، ئەو رۆژنامەنوسە ئازاد کراوە.

هاوکات، لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و رۆژنامەنوسان بە دەرکردنی بەیاننامە دەربڕینی ناڕەزایەتی، داوای ئازادکردنی ئەو رۆژنامه‌نووسه‌یان كردبوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی 24ی ئازاری 2020، رۆژنامەنووس هێمن مامەند دوای رەخنەگرتن لە دواکەوتنی مووچە، لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە دەستگیرکرا.



PM:04:20:05/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو