مه‌سرور بارزانی: پێكه‌وه ئه‌م جه‌نگه ده‌به‌ینه‌وه
مه‌سرور بارزانی
وێستگه نیوز-
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێکەوە جه‌نگی كۆرۆنا ده‌به‌ینه‌وه و ڕایگه‌یاند كه خه‌ڵكی كوردستان ئاشنان به‌دۆخه سه‌خته‌كان.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌په‌یامێكیدا له‌تۆڕی تویته‌ر رایگەیاند "بۆ ماوەی 48 کاژێر قەدەخەی هاتووچۆمان لە کوردستان سەپاند، پاش ئەوەی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان زیادبووبوون".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە خه‌ڵكی كوردستان كرد له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، چونكه پابه‌ندبوون زۆر گرنگه.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمەی خەڵکی کوردستان ئاشناین بە دۆخە سەختەکان، هیوادارین بە کەمترین زیان سەر بکەوین و پێکەوە ئەم جەنگە ببەینەوە و گیانی هاونیشتمانییان بپارێزین".
PM:11:12:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت