بهكارهێنانی دهرمانی مهلاریا بۆ تووشبوانی كۆرۆنا له ئهمریكا پهسهند كرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا، بەشێوەی فریاگوزاریی، بەکارھێنانی دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین (دژە مەلاریا)ی بۆ توشبووانی کۆرۆنا پەسەندکرد.
بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمانی ئەمریکا (ئێف دی ئەی) رایگەیاند، لەمەودوا پزیشکەکان دەتوانن لە حاڵەتی فریاگوزاریی و مەترسیدا، دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین بۆ توشبووانی کۆرۆنا بنوسن.
راشیگەیاند، بەبێ چاودێری پزیشک، بە ھیچ جۆرێک نابێت دەرمانەکە بەکاربھێندرێت.
لە ماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە پێی وتراوە دەرمانی کلۆرۆکوین زۆر باشە و ئەویش وەک مژدەیەک باسی لێوەدەکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)، پەتایەکی نوێیە و ھێشتا ھیچ دەرمانێکی چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە و شارەزایان باس لەوەدەکەن، کە پرۆسەی درووستکردن و ئامادەکردنی پێکوتە (ڤاکسین)یش بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە ساڵێک دەخایەنێت.
دەرمانی کلۆرۆکوین (دژە مەلاریا) لە چەند رۆژی رابردوودا لە ھەریەک لە ئەڵمانیا و فەڕەنسادا بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکارھاتووە و ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر بووە.
هــ. ر
AM:11:16:30/03/2020
ئهم بابهته 1888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت