دیمهنێك لهسهردانهكه... لهپهیجی ئهحمهد فاتیح سكرتێری لاهور شێخ جهنگییهوه
ئەمڕۆ ھەینی ٢۷ی ئاداری ۲٠۲٠ لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیەت و نەخۆشخانەی شەھید د.ئاسۆی تایبەت بە کۆرۆنا کرد.
بهپێی راگهیاندراوێكی نوسینگهی لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتی لهم سهردانهدا ناوبراو " سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی یەکێتیی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە سەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنان و گیانی ھەموولایەک دەپارێزن و راشیگەیاند یەکێتیی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەت و کۆمەڵانی خەڵك دەكات بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەکرد سەرۆکایەتی یەکێتیی خزمەتکاری راستەقینە دەبێت و ئەرکیشمانە خزمەتی ھەموولایەک بکەین."
بهپێی راگهیاندراوهكه لاهور شێخ جهنگی لهكۆبونهكانیدا رایگەیاندووه "پێداویستیەکان وکەموکورتییەکانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ تایبەت بەکۆرۆنا دابین دەکەین".
، باسی لەوەش کرد لە قۆناغی یەکەمدا یەکێتیی ھاوکارو کۆمەکی یەکە ئیدارییەکان وکەرتی تەندروستی لە شاروشارۆچکەکان کرد، بۆیە دەست دەکەین بە ھاوکاری و کۆمەکی ئەو ھاوڵاتیانەی کە لەم دۆخەدا پێویستیان بە قوتی رۆژانە ھەیە، هاوسەرۆک جەختی کردەوە ئەرکی سەرکایەتی یەکێتییە لەمڕۆدا خزمەتی میللەتەکەی خۆمان بکەین و ھاوکاربین وئەم دۆخە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنین.
هاوكات لاھور شێخ جەنگی لەقائیمقامییەتی سلێمانی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبۆوە " داوای لێکردن هەر پێداویستی وکەموکورتییەکیان هەیە ئامادەی بکەن بۆ ئەوەی بەزوترین کات بۆیان جێ بەجێبکات".
ههروهها له سەر شەقام و شوێنە گشتییەکانیش ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی ھاتووچۆ و ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ھێزەکانی ناوخۆی بەسەرکردە کە لە ئەرکدان " دەست خۆشی و پێزانینی یەکێتیی بۆ دووپاتکردنەوە کە رۆڵی باشیان گێڕاوە و رێکارو رێوشوێنە کارگێڕی و تەندروستییەکانیان وەک خۆی جێبەجێکردوە وسەلماندیانەوە پارێزەری ئارامی و سەقامگیرین."
PM:02:32:27/03/2020
ئهم بابهته 10780
جار خوێنراوهتهوه