ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
وێستگە نیوز-
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە ٢٠٦ کەس.
بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە ٧ ی ٣ ی ٢٠٢٠ ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ١٦٣ توشبووەوە بۆ ٢٠٦ کەس بەرزبووەوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لە بەریتانیا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی نوێترین ئاماری توشبووان بە کۆرۆنا لە جیهاندا، تا ئێستا ١٠٤ هەزار و ١٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، سێ هەزار و ٥٢٦ کەسیش گیانیان لەدستداوە، ٥٨ هەزار و ٥٥٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە ڕزگاریان بووەو چاکبوونەتەوە.
جێی ئاماژەیە لە رێژەیە ٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، کە ٨ حاڵەت لە شاری سلێمانیە و حاڵەتێکیش لە هەولێر تۆمار کراوە، یەکێک لە توشببوەکانی سلێمانیش گیانی لەدستداوە.
ش . ر
PM:06:20:07/03/2020
ئهم بابهته 10616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت