دوای بڕیاره‌كه‌ی توركیا، په‌نابه‌رانی سوریا ده‌ستیان به كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا كرد
وێستگه نیوزـ
حكومەتی توركیا دەرگای بۆ ئەو پەنابەرانە سوریانه كرده‌وه كه نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌ین و به‌نیازن به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
نوێنەری دەزگای لوتکە لە تورکیا ڕایگەیاند دوای ئەوەی توركیا بڕیاریدا دەرگا بە رووی ئەو كۆچبەرانەدا بكاتەوە كە له‌و وڵاته‌وه دەچنە ئەوروپا، سەدان پەنابەر لە سنورەكانی توركیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوتن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسێكی توركیا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: "چیتر رێڕەوی ئەوروپا بە رووی پەنابەران داناخەن و پەنابەران دەتوانن لە توركیاوە بچنە ئەوروپا.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری گه‌وره به‌رپرسێكی توركیا بڵاویكرده‌وه كه فه‌رمان بۆ پۆلیس و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری و وشكانی و ده‌ریایی توركیا كراوه هیچ رێگرییه‌ك له‌و په‌نابه‌ره سوریانه نه‌كه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسێی توركیا بڕۆن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌نابه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا كردبوو، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌پای ئه‌وه دابوو كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا دان به شه‌رعیه‌تی ئۆپراسیۆنه‌ی سه‌ربازییه‌كانی توركیا له سوریا نه‌نێت، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره ئه‌وروپا پڕ ده‌كات له په‌نابه‌ر.
PM:12:17:28/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت