تەندروستی سلێمانی: ئەنجامی پشکنینەکان نەرێنی دەرچوو
وێستگە نیوز-
ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كە دواى ئەوەی دوو گومانلێکراو هەبون و نیشانەکانیان نزیک بون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دورۆژ لەژێرچاودێریدا ئەنجامەکانیان نەرێنی دەرچون.
تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند واتە ئەنجامەکان پێمان دەڵێن توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەگەڵتانین لەگەڵمان بن و متمانەمان پێ بکە.
تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند "هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆپارێزی و پاکوخاوێن و دورکەوتنەوە لەهەموو مەترسیەکان دەمان پارێزێت، پابەندبون بەرێنمایە تەندروستیەکان و متمانەبون بە ناوەندەتەندروستیەکان سەلامەتی گیانی تۆی بەرێزە".
PM:05:15:25/02/2020
ئهم بابهته 2508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت