تەندروستی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-تانیا کفری
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئه‌م رێوشوێنانه له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى خودى ئه‌و كه‌سانه و خێزان و كۆمه‌ڵگایه و رێوشوێنه‌كه‌ش جگه له‌وه‌ى ئسوڵی و یاساییه و به فه‌رمانى حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات رێوشوێنێكى خۆپارێزیی ته‌ندروستیی گونجاوه به ئامانجى به‌رگرتن به بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی گەرمیاندا هاتووە، " پاش ئه‌وه‌ى به فه‌رمانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌كو رێكارێكى خۆپارێزى له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ هاتوچۆكردنى گه‌شتیار له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه راگیرا، ته‌نها رێگه به هاتنه‌وه‌ى هاوڵاتیه عێراقیه‌كان ده‌درێت له‌و ده‌روازه‌یه‌وه و ئه‌وانیش ده‌خرێنه گه‌ره‌نتینه‌ى پزیشكییه‌وه بۆ ته‌واوكردنى ماوه‌ى دیارییكراو به‌مه‌به‌ستى دڵنیابونه‌وه له نه‌بونى ڤایرۆسه‌كه له‌نێویاندا".
ئاماژە بەوەش کراوە، " ئه‌م رێوشوێنه له‌هه‌ندێك ده‌روازه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندى نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێك له هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌رمیان له‌و ده‌روازه‌یه‌وه له ئێران بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی گه‌رمیان ته‌نسیق كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه له ئێرانه‌وه و له ده‌روازه‌كانى تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستنیشان ده‌كرێن و ده‌خرێنه گه‌ره‌نتینه، به‌مه‌به‌ستى دڵنیابونه‌وه له سه‌لامه‌تیان".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگه‌یه‌نراوێك له ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه
پاش ئه‌وه‌ى به فه‌رمانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌كو رێكارێكى خۆپارێزى له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ هاتوچۆكردنى گه‌شتیار له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه راگیرا، ته‌نها رێگه به هاتنه‌وه‌ى هاوڵاتیه عێراقیه‌كان ده‌درێت له‌و ده‌روازه‌یه‌وه و ئه‌وانیش ده‌خرێنه گه‌ره‌نتینه‌ى پزیشكییه‌وه بۆ ته‌واوكردنى ماوه‌ى دیارییكراو به‌مه‌به‌ستى دڵنیابونه‌وه له نه‌بونى ڤایرۆسه‌كه له‌نێویاندا.
ئه‌م رێوشوێنه له‌هه‌ندێك ده‌روازه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندى نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێك له هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌رمیان له‌و ده‌روازه‌یه‌وه له ئێران بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی گه‌رمیان ته‌نسیق كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه له ئێرانه‌وه و له ده‌روازه‌كانى تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستنیشان ده‌كرێن و ده‌خرێنه گه‌ره‌نتینه، به‌مه‌به‌ستى دڵنیابونه‌وه له سه‌لامه‌تیان.
جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م رێوشوێنانه له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى خودى ئه‌و كه‌سانه و خێزان و كۆمه‌ڵگایه و رێوشوێنه‌كه‌ش جگه له‌وه‌ى ئسوڵی و یاساییه و به فه‌رمانى حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات رێوشوێنێكى خۆپارێزیی ته‌ندروستیی گونجاوه به ئامانجى به‌رگرتن به بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان
24/2/2020
PM:04:23:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت