پەرلەمانتارێكی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو


وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی شاری قوم ، لە پەرلەمانی ئێران كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە دەڵێت نزیكەی 50 كەس بە كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەحمەد ئەمیر ئابادی پەرلەمانتاری ئێران سەر بە شاری قوم دەڵێت رێژەی راستەقینەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لەلایەن حكومەتەوە بڵاو نەكراوەتەوە كە تا ئێستا 13 كەس راگەیەندراوە.

بەو تەی ئابادی تا ئێستا نزیكەی 50 كەس لە قوم تا ئێوارەی دوێنێ گیانیان لە دەستداوە، هەروەها دەشڵێت یەكەم حاڵەتی مردن لە 13ی مانگدا تۆماركراوە.

لە ئێستادا ئەحمەد ئەمیر ئابادی بەهۆی تووشبوونی كۆرۆناوە دۆخی تەندروستی تێكچووە بەهۆیەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی بەجێهێشت و لە دوای ئەوەیش كورسییەكەی لەلایەن تیمێكی تەندروستییەوە پاك كرایەوە.
 


PM:12:13:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 10264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو