مه‌حمود سه‌نگاوی: خۆزگە قاسم سولەیمانی فەرماندە و پێشمەرگەی ئێمە بووایە
وێستگه نیوزـ
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی ئێران، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی خۆزگه‌ی خواستوه كه قاسم سوله‌یمانی "فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی" ئه‌وان بووایه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه سایتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، مەحمود سەنگاوی، رایگەیاندوە، "من لە چاوپێکەتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتومە کە خۆزگە سەردار سولەیمانی فەرماندە و پێشمەرگەی ئێمە بووایە، چونکە زۆر بە ئازایانە و بە قارەمانێتی بینیومە."
ده‌شڵێت: "کە پەلاماری جەلەولاماندا قاسم سولەیمانی پێی وتم، ئێوە دەتوانن بە سێ رۆژ شارەکە بگرن؟ وتم سبەی ئەمکاتە ئەگەر لەم ناوچەیەدا بیت ئەوا دێم پێت دەڵێم گرتومانە، وتی یانی بە 12 کاتژمێر یان 24 کاتژمێر شارەکە دەگرنەوە؟ وتم بەڵێ".
دەشڵێت، "ساڵی 2003 کە سەدام رووخا، ئێمە چوینە ئێران، سەردانی سەردار سولەیمانیمان کرد کە ئەوکاتە گەنج بوو، مام جەلال پێی وتین کە ئەمە ئاغای سولەیمانییە و زیاتر لە رابەری گشتی ئێرانەوە نزیکە و پەیوەندی دۆستانە و تایبەتیشم لەگەڵیدا هەیە."
مەحمود سەنگاوی باسی لەوەشکردووە، "هەر هێزێک بێتە ئەم ناوچەیە دەڕوات، بەڵام ئێمە و ئێران ناڕۆین."
له 2ی کانونی دووەمی 2020 لە هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆه‌وانی ئەمریکادا لە نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی بەغدا، هەر یەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حەشدی شەعبی کوژران.
PM:08:59:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت