ئاسایشی کفری سێ گەنجی لە دەستی داعش رزگار کرد
وێنەی گەنجە ئازاد کراوەکان
وێستگه نیوز ـ تانیا كفری
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا له بوونی توونێلێكی نهێنی ئاگادار كرانه‌وه له گوندی قه‌وال-ی سه‌ر به قه‌زای كفری، ده‌ركه‌وت سێ هاوڵاتی ماوه‌ی 11 رۆژه له‌و توونێله‌دا له لایه‌ن داعشه‌وه زیندانی كراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ئاسایشی سه‌رقه‌ڵا ئاگادار كرانه‌وه له بوونی توونێلێك له گوندی قه‌والی سه‌ر به قه‌زای كفری، دوای چوونی هێزه‌كانیان بۆ شوێنه‌كه، ده‌ركه‌وت سێ گه‌نج له توونێله‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و به‌زنجیر به‌سراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به قه‌زای كفری ئه‌وه‌شی وت: "زیندانی كراوه‌كان دوانیان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و دانیشتووی هه‌ولێرن، ئه‌وه‌ی تریان كورده‌و دانیشتووی هه‌ولێره".
روونیشیكرده‌وه: زیندانی كراوه‌كان ماوه‌ی 11 رۆژ بووه له‌و توونێله‌دا بوون و به زنجیر به‌ستراونه‌ته‌وه، خواردنیشیان ته‌نها خورمابووه.
هــ. ر
AM:08:57:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 13048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت