راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق: دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ زیانێكی گه‌وره‌یه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی بڕیادان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020، وڵات دووچاری زیانێكی گه‌وره‌ ده‌كات.


مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د، به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی حكومه‌تی عیراقی راگه‌یاندووه‌: بڕیارنه‌دان له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق، واتا په‌كخستنی وه‌به‌رهێنان یان پرۆژه‌ی نوێ بۆ وڵات.

راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: "دواكه‌وتنی بودجه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ پلانی دارایی و هه‌موو ئامانجه‌كان لاواز ده‌كات، بۆیه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ وڵاتیش تووشی زیانی گه‌وره‌ ده‌بێت".

به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ پۆسته‌كه‌ی، تا ئێستا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

هــ. ر


AM:10:02:30/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو