په‌رله‌مانتارێك بڕه بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی 2020 ی عیراق ئاشكرا ده‌كات
بودجەی 2020ی عیراق بە 162 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە
وێستگه نیوز ـ
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت بودجه‌ی ساڵی 2020ـی عیراق بگاته 162 تریلیۆن دینار و كورتهێنانیش بگاته 48 ترلیۆن دیناری عیراقی، ئه‌ندامێكی تری لیژنه‌ی دارایی‌ش به دووری ده‌زانێت به‌م نزیكانه بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی چاپی حكومه‌تی عیراقی راگه‌یاندووه، یاسای ئیداره‌دانی دارایی به‌سه‌ر حكومه‌تی سه‌پاندووه ساڵانه له 12ی تشرینی یه‌كه‌م پرۆژه یاسای بودجه بنێرێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و بارودۆخه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و گۆڕینی حكومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر، ئه‌مساڵ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه دواكه‌تووه.
ئه‌وه‌شی وتوویهتووه: "په‌یوه‌ندیم به هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بودجه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردووه و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه بودجه‌ی 2020 به نزیكه‌ی 162 تریلیۆن دیناری عیراقی خه‌مڵێنراوه وه‌ك خه‌رجی گشتی و داهاتیش گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 114 تریلیۆن دینار. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته 48 تریلیۆن دینار".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به رۆژنامه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی وتووه، خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن له‌سه‌ر حیسابی وه‌به‌رهێنان زیادبووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی دامه‌زراندن و پێدانی پێشینه به بێكاره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌ی 2020 زۆر جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵانی پێش خۆیدا.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراق ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نه‌كراوه و پێناچێت به‌م نزیكانه‌ش ره‌وانه بكرێت.
وتیشی: "هۆكاری نه‌هاتنی بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت بووه‌ته كاربهرێكهرو ناتوانێت بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش دواده‌كه‌وێت تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی نوێ پێكدێت".
میرزا روونیشیكرده‌وه: تا ئه‌وكاته‌ی یاسای بودجه دێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، له ساڵی نوێوه حكومه‌ت یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه خه‌رج ده‌كات، به‌مه‌ش ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت هاوشێوه‌ی ساڵی 2019.
له باره‌ی چاره‌نووسی رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم و راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به به‌غدا، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: "ئه‌و رێككه‌وتنه به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2020ی عیراقه، ده‌بێت بودجه په‌سه‌ند بكرێت و هه‌رێم به‌رچاوی روون بێت تا ئه‌وكاته‌ی بڕیار له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به به‌غدا بدات".
هــ. ر
AM:10:30:16/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت