به وێنه.. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە.. وێنەکان ئەژی عومەر ناردوویەتی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2020، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هۆڵی شازاد سائیب، له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام ئه‌نجامدرا.
پێشتر مستەفا چاوڕەش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به وێستگە نیوزی راگەیاندبوو: ئه‌مڕۆ لە هۆڵی شازاد سائیب لە مەكتەبی سیاسی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یه‌كێتی ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: "یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سه‌ركردایه‌تی بەسەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەرێوەدەچێت كه براده‌ران منیان ده‌ستنیشان كردووه".
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: "ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه كه‌سانی شاره‌زا له‌یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ دیاری بكرێن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كه له‌كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌رنه‌چوون، چونكه سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌موان بۆ یه‌كێتی بووه".
راشیگه‌یاند: "ده‌بێت وته‌بێژێك بۆ یه‌كێتی دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌یڕه‌وه‌كه هه‌موار ده‌كرێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بابه‌تی دانانی سه‌رۆك بۆ یه‌كێتی هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌و له‌ناو كۆبوونه‌ی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری لێده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ بازنه‌كان و به‌شه‌كانی تر هه‌ڵده‌بژێردرێن.
PM:01:19:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت