ئاڵا تاڵەبانی: چاوەڕوانی وەڵامی پارتین
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سەکردایەتی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و پرسی كه‌ركوك و به‌غدا كۆتایی هات، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش رایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵامی پارتین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیدا چه‌ند پرسێك باسكراوه، به‌تایبه‌ت پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم و دۆسێی كه‌ركوك.
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاندووە، "یه‌كێتی پاكێجێكی هه‌یه كه له رۆژی 5ی 2ی ئه‌مساڵه‌وه واژۆی كردووه‌و ئێمه ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده‌یه ئه‌و پاكێجه وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكات، كه كه‌ركوك په‌یوه‌سته به كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه ئێمه به‌شدار ده‌بین".
راشیگه‌یاندووه: "چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتین، چونكه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی نێوان پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركوك پارتی قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به یه‌كێتی نه‌داوه، ئێمه‌ش جه‌ختمان كردووەته‌وه كه به‌بێ قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر كه‌ركووك رێكه‌وتن واژۆ ناكه‌ین".
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی وێستگه نیوز، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا سەعدی پیرە لە گوتەبێژی یەکێتی لادراوه و لەتیف شێخ عومەر، بە وتەبێژی یەکێتی دانرا.
هــ. ر
PM:01:45:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت