به‌ وێنه‌.. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد

‌دیمەنی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.. فۆتۆ: میدیاکانی یەکێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردیەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.


كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سكرتێری گشتی ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتی و پارتی بدرێت.

دوێنێ هەیینی، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەشاری سلێمانی وتی: "لەسەر پرۆژە سیاسییەكەی نێوان یەكێتی و پارتی رێككەوتوون و تەنیا ماوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پەسەندی بكات و رێككەوتنەكە دواتر واژۆ بكرێت".

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه‌.

هــ. ر


AM:10:53:16/02/2019






ئه‌م بابه‌ته 2524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو