تاڵیبان: كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بێ هیچ دوودڵییه‌ك رووداوێكی گرنگه
سەرکردەکانی تالیبان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان، "په‌ژاره‌ی قوڵی" خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕی.
سایتی ئه‌فغانستان تایمز بڵاویكرده‌وه، سوهه‌یل شاهین، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵبیانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، "كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بێ هیچ دوودڵییه‌ك رووداوێكی گرنگه".
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه، قاسم سوله‌یمانی به "موجاهیدی گه‌وره" وه‌سفكردووه و پرۆسه‌ی كوشتنیشی به "رێگه‌یه‌كی هۆڤیانه" ناوبردووه.
هاوكات به‌ڵێنیشی داوه، "جیهاد له ئه‌فغانستان دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت".
لە بەرەبەیانی 3ی کانوونی دووەمی 2020دا، ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ژمارەیەک سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران.
PM:07:07:05/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت